بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناڵدی پاندۆر وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشور بە هۆی ئەوەی کە بڕیارەکەی دادگای لاهای نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنیستی نەبووەتە هۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، ڕەخنەی لەو دادگایە گرت و وتی کە چەندین وڵات لە سەر دادگای لاهای پەیوەندییان بە ئێمەوە کردووە و هاتوونەتە بەرەی ئێمە.
ڕۆژی هەینی دادگای نێودەوڵەتی لە لاهای بڕیاری خۆیی لە سەر سکاڵاکەی ئەفریقای باشور لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی لە کەرتی غەززە دەرکرد. دادگای لاهای ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکەی غەززەی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کردووە و بە کارەسات ناوی بردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەفریقای باشور ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دادگا گرتووە و ڕایگەیاندووە کە ئەوەی پێویستە کردارە نەک دەرکردنی بەیاننامە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەبێت ئاگربەستی غەززە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان ڕابگەێندرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە وڵاتانی جیهان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێت چاودێری ئیسرائیل بکەن./.