بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر لاورنتیۆف نێردەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سوریا وتی کە وڵاتانی بەشدار لە دانوستانەکانی ڕەوتی ئاستانە (ڕووسیا، ئێران و تورکیا) جەخت لە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لە ناسەقامگیرکردنی سوریا دەکەنەوە.
ناوبراو وتی: بوونی نایاسایی ئەمریکا و هەوڵەکانی بۆ پشتیوانی لە گرووپە جوداییخوازەکانی باشور و باکوری سوریا بە هۆکارێکی ناسەقامگیریی ئەم وڵاتە دادەنرێت.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتیڵ مۆسکۆ زانیاری ئەوەی هەیە کە پیشان دەدات ئەمریکا ئامادەیی خۆیی بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەربڕیوە، بەڵام ئەو پرۆسەیە ڕەنگە بە خێرایی بێت یان ساڵانێک درێژەی هەبێت.
نێردەی ڕووسیا بۆ کاروباری سوریا وتی کە ئەمریکا بۆ ناسەقامگیرکردنی دۆخی سوریا کەڵک لە گرووپی تیرۆریستی داعش وەردەگرێت./.