بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە شەڕی غەززە وتی: هیچ شەڕێک لە مێژووی شەڕی وڵاتانی عەرەبی و ڕژێمی زایۆنیستی هێندەی شەڕی غەززە درێژەی نەبووە و لە ناوچەیەکی بچووکی وەژ غەززە لەم ئاستەدا تاوان لە دژی فەڵەستینییەکان نەکراوە.
ناوبراو وتی: تاوان و هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕوبەڕوی ئیرادەی و خۆڕاگری و بوێری تێکۆشەران و خەڵکی غەززە بووەتەوە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا بە ئاماژە بە زیانە مادی و مرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی غەززە، وتی: زیانەکانی دوژمنی زایۆنیستی گەیشتووەتە هەزاران کوژراو و بریندار و ئەو ڕژێمە بە شێوازێکی کەم وێنە شکستی هێناوە و هیچ یەک لە ئامانجە دیاریکراوەکانی مسۆگەر نەبووە.
ناوبراو وتی کە ئێمە وەک گەلی یەمەن ناتوانین لە بەرامبەر ئەو هەموو تاوانە لە غەززە دەکرێت بێدەنگ بین و تا ئێستا بە زیاتر لە 200 درۆن و 50 مووشەکی بالستی و کرۆز هێرشمان کردووەتە سەر دوژمنی زایۆنیستی./.