بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە بە تایبەت فەڵەستین لە نیۆیۆرک، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هیچ هێڵێکی سوور لە کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا لە بەرچاو ناگرێت.
ناوبراو وتی: لاوازبوونی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و بەردەوامی کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستین قبووڵکراو نییە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا پشتیوان و هاوبەشی سەرەکی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە و ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەرک و ڕاسپاردەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات.
ناوبراو وتی کە داهاتووی فەڵەستین تەنیا لە لایەن فەڵەستینییەکانەوە دیاری دەکرێت.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: بیانووی لەناوبردنی حەماس نابێت هۆکاری بەردەوامیدان بە کوشتاری خەڵکی سڤیل لە غەززە بێت و ئەوەش هیچ کات مسۆگەر ناکرێت لە بەر ئەوەی کە ئیرادەی فەڵەستینییەکان دەیان ساڵە لاواز نەبووە و بۆ گەیشتن بە مافەکانیان خەبات دەکەن.
وتیشی کە دەبێت دەستبەجێ ئاگربەست لە غەززە ڕابگەێندرێت و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی باکور و باشوری غەززە ڕەوانە بکرێت./.