بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 24 ی کانوونی دووەمی 2024 لە شارەی ئەنکەرە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وتی: سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، مادە هۆشبەرەکان و تاوانە ڕێکخراوەکان بریارمان داوە و ئەمە بابەتێکی گرنگە بۆ هەر دوو وڵات.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ دوودڵییەکی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی ناوچەکەدا نییە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: داعش دەستکردی ئەمریکایە و لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا بە فەرمی دان بەوەدا نراوە کە داعش لە لایەن ئەوانەوە پێکهێنراوە و واشنتن و ڕژێمی زایۆنیستی پشتیوانی لەم گرووپە تیرۆریستییە دەکەن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: گرووپە تیرۆریستییەکان کە ئەمڕۆ لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێن، لە تورکیا، عێراق، سوریا، ئەفغانستان و وڵاتانی دیکە سەرقاڵی تاوانن و ڕێگاچارەی بەرەبگاربوونەوەی ئەو گرووپانەش هاوکاری هاوبەشی وڵاتان و ئیرادەی جیدی ئەوانە لەم پێناوەدا.
ناوبراو سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە وتی: ئەوەی کە جیهانی مرۆڤایەتیی هێناوەتە سەر خەت، کوشتاری دڕندانەی ژنان و منداڵان و خەڵکی بێ تاوانی غەززەیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمڕۆ پرسی فەڵەستین بووەتە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام و تەنانەت جیهانی مرۆڤایەتی.
وتیشی کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە پشتیوانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرێت و لە ڕاستیدا ئەمریکایە کە ئەو هەموو تاوانە لە غەززە دەکات./.