بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر خاجی ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کە بە مەبەستی بەشداری لە بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی ڕەوتی ئاستانە سەردانی کازاخستانی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ئەحمەد یڵدز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، چەندین بابەتی وەک دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دۆخی غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی تاوتوێ کرد.
خاجی لەو کۆبوونەوەدا وێڕای ڕەخنەی لە پشتیوانییەکانی ئەمریکا لە تاوانە دژە مرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، وتی کە ئەمریکییەکان بەرپرسی سەرەکی کوشتاری خەڵکی غەززە و بەردەوامی ئەم دۆخەن.
ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرە، وتی: ڕۆڵی ئێران و تورکیا لە دابینکردنی سەقامگیری ناوچەکە زۆر گرنگە و ڕێزگرتن لە دەسەڵات و سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی سوریا لە ئامانجە هاوبەشەکانی ئێران و تورکیایە و تاران هەموو هەوڵێکی خۆی لە پێناو زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی موسڵمانی تورکیا و سوریا بەکار دێنێت./.