بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سەعدون ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پاساوەکانی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە کۆتایی هاتووە و مانەوەی ئەوان هیچ سوودێکی نییە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمان و زۆرینەی فراکسیۆنە سیاسییەکانەوە پشتیوانی دەکرێت.
سەعدون ڕایگەیاند کە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی بنکە سەربازییەکانی عێراق و بە مانەوەی ئەو هێزانە بەربەستی زیاتر دەکەوێتە بەردەم ئەم پرۆسەیە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا وتی کە ژمارەی ئەندامان و کار و چالاکییەکانی ئەو باڵیۆزخانەیە لە گەڵ تەواوی باڵیۆزخانەکانی دیکە جیاوازیی هەیە./.