بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسحاق هرتزوگ سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کوژرانی 24 کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمە لە پەیامێکدا ڕایەیاند کە ئەمڕۆ ڕۆژێکی سەخت و دڵتەزێن بووە.
هەروەها وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی بە بێ ئەوەی کە لێکەوتەکانی ئەم شکستە قبووڵ بکات، ڕایگەیاند کە شەڕی غەززە زیانێکی زۆری هەبووە بەڵام داهاتووی ئیسرائیل دیاری دەکات.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ سێ شەممە 23 ی کانوونی دووەمی 2024 ڕایگەیاند کە 24 کەس لە هێزەکانی لە باشوری غەززە کوژراون.
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە ئەم شەڕە تێچوویەکی زۆری بۆ تەل ئەبیب دەبێت./.