بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەرگێڕ لەم کتێبەدا ئاماژە بە نەود شاعیری فەڕانسی لە کلاسیکەکانەوە تا نوێخوازەکان کردووە و بۆ هەر کام لەم شاعیرانە چەندین نموونەی شیعری هێناوەتەوە.
وەرگێڕ لەشێکی کتێبەکەدا دەڵێت: لەم کۆمەڵە شیعرەدا، کە ئێمە بە عیشقەوە وەرمانگێڕاوە ئەوپەڕی وردەکاریی زمانەوانی، کاری شێوازناسی و ڕوونبێژی و ڕەوانبێژی لێ بەکار هاتووە.
فۆرم و ناوەرۆکی شیعرەکان پارێزگارییان لێ کراوە. تا ڕادەیەکی زۆریش زۆربەی وەرگێڕانەکان هەمان ژمارەی وشەی کوردییان وەک فرانسییەکە هەیە. ئەم کۆمەڵە شیعرە، لە بەراییەکانی هەر ێ شیعری ڕۆمانتیکی لامارتین و ئەلفرێد دوو مووسێ و ڤیکتۆر هوگۆ_ی تێدایە، لەگەڵ شیعرێکی پارناسی لۆکۆنت دولیل، ئەوانەی دی، هەموو شیعری نوێی سەدەی بیستەمن. شیعری فرانسی دەوڵەمەندە بە شێوازی هونەریی جۆربەجۆر و فۆرم و ئایدیا و وێنا و چەشەی ناوازەی گەڕان لە جوانی و هەقیقەت.