بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یواف گاڵانت وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە کوژرانی ئەو 24 کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمە لە ناوچەی خان یونسی کەرتی غەززە، گورزێکی بەهێز بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو 24 کەسە لە هەموو ناوچەیەکەوە هاتبوونە ڕیزەکانی سوپای ئیسرائیل.
گاڵانت ڕایگەیاندووە کە سێ شەممە بۆ زایۆنیستەکان ڕۆژێکی ئێجگار تاڵ بووە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی سێ شەممە کوژرانی 24 کەس لە هێزەکانی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند./.