بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی کۆنگرەی 24 هەزار شەهیدی پارێزگای تاران، ڕەخنەیان لە هەڵوێستی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەر پرسی هەرە گرنگی غەززە گرت و وتیان: هەندێک کات هەڵوێست و لێدوانی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی هەڵەیە، لە بەر ئەوەی کە سەبارەت بە بابەتێکی وەک ئاگربەستی غەززە لێدوان دەدەن کە لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانی ئەوانە و لای دوژمنی زایۆنیستییە، بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی دەبێت سەبارەت بەو بابەتانەی لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندایە لێدوان بدەن.
بەڕێزیان وتیان: ئەو بابەتەی کە لە دەسەڵاتی بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامیدایە، پچڕانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و نابێت هاوکاری ئەو ڕژێمە بکرێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بە دڵنیاییەوە کە سەرکەوتن بۆ خەڵکی غەززە دەبێت و خودای گەورە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو سەرکەوتنە بە ئۆممەی ئیسلامی پیشان دەدات و دڵانی موسڵمانان و لە سەروری هەمووانەوە گەلی فەڵەستین و غەززە خۆشحاڵ دەبێت./.