بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سامی ئەبوزەهری لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی سێ شەممە 23 ی کانوونی دووەمی 2024 ڕایگەیاند کە واشنتن و تەل ئەبیب دەبێت پەیامی چالاکییەکانی دووشەممە و کوژرانی 24 سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی وەربگرن.
ئەمە بە گەورەترین زیانی ڕۆژانەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا دادەنرێت.
ئەبوزەهری وتی: هێزی خۆڕاگریی فەڵەستین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و بە هیچ شێوازێک ڕووی لە دابەزین نەکردووە و بانگەشەی لەناوبردنی حەماس تەنیا خەیاڵێکی شکستخواردووە.
ناوبراو وتی کە ئەمریکییەکان و سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت لە پەیامەکانی ئەم چالاکییەی خۆڕاگریی فەڵەستین تێبگەن./.