بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بازرگانی پاکستان ڕایگەیاند هاوردەی ئەو وڵاتە لە ئێرانەوە لە ساڵی 2023ی زاینیدا ڕووبەڕووی گەشەی 31لەسەد بووەتەوە سەبارەت بە ساڵی ڕابردوو بۆ 944 ملیۆن دۆلار هەڵیکشاوە. پاکستان لە ساڵی 2022 زیاتر لە 834 ملیۆن دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە پاکستان نزیک بە یەک ملیارد دۆلار هاوردەی کاڵای لە ئێرانەوە بووە بەڵام هەناردەی خۆی زۆ وڵاتی ئێران نزیک بە سیفر بووە.
پاکستان لە ئەوساڵەدا تەنیا بڕی 155 هەزار دۆلار بە شێوازی فەرمی کاڵای هەناردەی ئێران کردووە و ئەو ڕێژەیە لە ساڵی پێشووتردا نزیک بە 21 هەزار دۆلار بووە.
ئامارەکان پیشان ئەدات کە لەم چەن ساڵە دواینەدا هەناردەی پاکستان بۆ ئێران زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار نەبووە و لە ساڵەکانی 2020 بەملاوە ڕەوتێکی دابەزینی بە خۆوە بینیوە و وردە وردە گەیشتووەتە سنووری سیفر و ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەناردەی ئێران بۆ پاکستان ڕووبەڕووی ڕەوتێکی هەڵکشان بووتەوە.