بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارە سووتاوەکە لە سەر بنەمای دۆزینەوەی شوێنەوارییەکانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش کۆنترین شارستانیەتەکانی جیهان.
ئەم شوێنە سەرنجڕاکێشە دەکەوێتە گردە بەرزەکان کە بەرزییەکەی نێوان ١٢ بۆ ١٨ کم و لە نێوان ڕووبارەکانی هامۆن و هیرمەنددایە.
کاتێک گەشت دەکەیت بۆ ئەم ناوچەیە، لە بیابانەکەدا بەر مۆزەخانەیەکی گەورە دەکەوێت، کە لە هەموو گۆشەیەکدا گەنجینەیەکی تێدا شاراوەتەوە.
شارە سووتاوەکە یەکێک لە گەورەترین شارەکانی ئێرانی کۆن بووە و یەکێک بووە لە شارستانیەتە هەرە گرنگەکانی فەلاتی ڕۆژهەڵاتی ئێران کە بە ناوەکانی تری وەک “شاری هونەر” ناسراوە، بەهۆی دۆزینەوەی بەرهەمی هونەری و کاری دەستی ناوازە (یەکەم ئەنیمەیشنی جیهان لەسەر شووشەیەک) و شاری زانست./.