بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تاوەری قوبە کاڤۆس لە ڕیزی باشترین ئاسەوارە ئەندازیارییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت.
تاوەری قوبەی کاڤۆس بەرزترین تاوەری تەواو خشتە لە جیهاندا و یەکێکە لە باڵەخانە مێژووییەکان کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ٤ی کۆچی.
ئەم تاوەرە لە ساڵی ٣٩٧ کۆچی بە فەرمانی یەکێک لە پاشاکانی ئالی زیار دروستکراوە.
شەفتی قوبەی قاڤۆس بینایەکە بە تەلارسازی خوراسانی و ڕازی و خشت و هاوەنی سارۆج تاکە کەرەستەی تێدا بەکارهاتووە.
سەبارەت بە بەکارهێنانی ڕاستەقینەی ئەم تاوەرە جیاوازی بیروڕا لە نێوان مێژوونووسان هەیە .هەندێک لە شارەزایان ئەم تاوەرە بە گۆڕ و هەندێکیش بە ڕوانگە دەزانن.
تاوەری قوبە کاڤۆس پێکهاتەیەکی تەواو و لە لیستی باشترین بەرهەمە ئەندازیارییەکانی مێژووی مرۆڤایەتیدایە؛ تاوەرەکە کە تەنیا لە خشت دروستکراوە، هیچ ئامێرێکی جێگیرکەری نییە و لە ماوەی زیاتر لە هەزار ساڵ تەمەنیدا، تەنانەت دوای بەرگەگرتنی دوو بوومەلەرزەی بەهێزتر لە ٦ بە پێوەرەکانی ڕێختەر، بە جێگیری ماوەتەوە .بەرزی شەفتی قوبە بە بنکەکەیەوە نزیکەی ٧٠ مەتر دەبێت، کە ١٨ مەتریش سەر بە سەرپۆشی شەفتە، کە لە شێوەی قوبەیەکی مەخرەجی دروستکراوە./.