بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەبیە بەری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەواڵی جموجوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ پەرەپێدانی شەڕی غەززە لە ناوچەکە ڕاگەیاند و وتی: ئیسرائیل لە هەوڵی پەرەپێدانی شەڕدایە، بە تایبەت ئەوەی کە بە هۆی پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و نەبوونی کاردانەوەی نێودەوڵەتییەوە لە بەرامبەر کوشتاری خەڵکی غەززە، دۆخەکە بە گونجاو دەزانێت.
ناوبراو سەبارەت بە پەرەسەندنی شەڕی غەززە بەرەو لوبنان هۆشدارییدا و وتی: سەبارەت بەم شەڕە جموجوڵێک لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەبینرێت و هێرشەکان بۆ سەر لوبنان زیاتر بووە، ڕژێمی زایۆنیستی ناوچەکانی دوور لە سنورەکان و خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج، بەدەر لەوەش بەرپرسانی باڵای تەل ئەبیب بەردەوام هەڕەشە لە لوبنان دەکەن.
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژە بە پیلانگێڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت بۆ دوورخستنەوەی حزبوڵڵا لە ناوچە سنورییەکان وتی: بەرپرسانی لوبنان بەردەوام ئەوەیان بە ئەمریکییەکان ڕاگەیاندووە کە پابەندی بڕیار ژمارە 1701 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین و ڕژێمی زایۆنیستیش دەبێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات./.