بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسغەر عەباس زادە ڕایگەیاند کە لە 21 ی ئازار تا 21 ی کانوونی دووەمی 2023 بە گشتی 2 ملیار و 231 ملیۆن و 112 هەزار و 906 دۆلار کاڵا بە کێشی 5 ملیۆن و 495 هەزار و 101 تەن لە ڕێگای سنورەکانی پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی گشتی کاڵای هەناردەکراوی پارێزگای کرماشان بۆ عێراق لە 9 مانگی ڕابردوو، وتی: یەک ملیار و 43 ملیۆن و 664 هەزار و 990 دۆلار بە کێشی 2 ملیۆن و 836 هەزار و 45 تەن هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 9 و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 14 بەرزبوونەوەی هەبووە.
عەباس زادە وتی کە پشکی هەرێمی کوردستان لە کاڵای هەناردەکراوی پارێزگای کرماشان لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 47 و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 52 بووە و ئەمەش لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی پەروێزخان، شۆشمێ و شێخ ساڵح هەناردە کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە کۆی گشتی کاڵا هەناردەکراوەکانی پارێزگای کرماشان یەک ملیار و 187 ملیۆن و 447 هەزار و 916 دۆلار بە کێشی 2 ملیۆن و 659 هەزار و 56 تەن هەناردەی ناوچەکانی دیکەی عێراق کراوە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 18 و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 4 بەرزبوونەوەی هەبووە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرکی کرماشان وتی: پشکی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە کاڵای هەناردەکراوی پارێزگای کرماشان لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوو لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 53 و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 48 بووە کە لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی خۆسرەوی و سۆمارەوە هەناردە کراوە./.