بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەوانەیە ماوەیەکی زۆرە بەدەست نەخۆشی جۆراوجۆرەوە دەناڵێنیت لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزاوە تا covid-19 و بەردەوام لە خەباتدایت بۆ ڕزگاربوون لە هەناسەبڕکێ و کۆکە.
شارەزایان چەند خوویەکی سادە پێشنیار دەکەن بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری بۆ ئەو کەسانەی کە نایانەوێت بە درێژایی زستان بەشداربن لە خواردنی شەربەتی کۆکە و دەرمان.
نەڤین کاسلا، پزیشکی دەرمانساز سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: “هەندێک کەس دوای چاکبوونەوەیان لە نەخۆشییەکە دەستبەجێ و چەندین جار دووبارە نەخۆشدەکەونەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کوالیتی ژیان و تەندروستی دەروونییان دەبێت”.
جەخت لەوە دەکاتەوە: “گرنگترین هۆکار کە بەشدارە لەم نەخۆشیانە لاوازی سیستەمی بەرگری لەش”.
بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش، کەسلا ئاماژە بەم سێ هۆکارە گرنگە دەکات: “باشترکردنی خۆراک، زیاتر وەرزشی جەستەیی و بەڕێوەبردنی فشار”.
کاسلا ڕوونی دەکاتەوە: “ڤیتامین سی چارەسەرێکی سیستەمی بەرگرییە کە پێویستە لە وەرزی لوتکەی ئەنفلۆنزادا بە جددی وەریبگریت و لەبری ئەوە دوور بکەوەرەوە لەو خۆراکانەی کە زۆر پرۆسێس کراون و لیستی پێکهاتەی نائاسایییان تێدایە”.
ئەو دووپاتی دەکاتەوە “جار جار ئەم خواردنانە بخۆیت، بەڵام بناغەی خۆراکی ڕۆژانەت دەبێت لەسەر بنەمای ماددە خۆراکییە سروشتییەکان بێت وەک سەوزە و میوە و پەلەوەری و دانەوێڵە و گوێز”. بۆ دابینکردنی ڤیتامین سی، بڕۆ بۆ ئەو بەرهەمانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، واتە میوەی لیمۆ، و پرۆتین لە گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنیەکان وەربگرە.
هەروەها وەرزشی جەستەیی سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات و چالاکیی جەستەیی تەنانەت بۆ ماوەی پێنج خولەکیش لە ڕۆژێکدا سوودی زۆری هەیە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، 20 خولەک وەرزشی جەستەیی ڕۆژانە دەتوانێت کاریگەرییە نەرێنییەکانی شێوازی ژیانی دانیشتن لەناو ببات.
هەروەها ڕاهێنانی کورتی ڕۆژانە بەسوودە. کاسلا جەختی لەوە کردەوە کە وەرزشکردن نابێت کارێکی کارەسات بێت، وتی: لێشاوی خوێن و هۆرمۆنە دڵخۆشکەرەکان پێویستن بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی.
ئەو ئاماژە بەوە دەکات: چالاکییەک ئەنجام بدە کە حەزت لێیە، وەک سەماکردن، خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ، ڕاهێنانێکی بەردەوام لە هۆڵی وەرزش./.