بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی نێودەوڵەتی ئێنرجی لە ڕاپۆرتێکدا سەرجەم داهاتی نەوتی ئێرانی لە 9 مانگەی سەرەتای ساڵی 2023ێدا بڕی 33 ملیارد و 900 ملیۆن دۆلار بەراوەرد کردووە.
داهاتی نەوتی ئێران لە مانگەکانی ژانڤیە تا سێپتەمبێری 2023 بەرانبەر بوو لەگەڵ 12لەسەدی داهاتی گشتی ئۆپێک لە هەمان ماوەدا.
فڕۆشتی 34 ملیارد دۆلار نەوت لە بازاڕە جیهانیەکاندا، لە لایەن ئێرانەوە و لە ماوەی ئەو 9 مانگەدا لە حاڵێکدایە کە گەماڕۆە زاڵمانەکانی ئەمریکا دژی ئێران و گوشاری لەڕادەبەدەر لە لایەن دەوڵەتی دیموکراتی ئەمریکاوە بۆ ئێران بەردەوام بوونیان هەبووە.
داهاتی 34 ملیارد دۆلاری ئێران لە فرۆشی نەوت لە 9 مانگەی ساڵی 2023 دووبەرانبەر زیاتر بووە لە داهاتی نەوتی ئێران لە 12 مانگی ساڵی 2020دا. بەپێی حیسابی وەزارەتی وزەی ئەمریکا، ئێران لە ساڵی 2020دا تەنیا 17 ملیارد دۆلار و لە ساڵی 2021کەیشدا 37 ملیارد دۆلار نەوتی فرۆشتبوو.
شایانی ئاماژەپێدانە کە، داهاتی نەوتی ئێران بە گشتی لە ساڵەکانی 2022دا زیاتر لە 54 ملیارد دۆلار بووە.