بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەیەک لە بنەماڵەی دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە وتووێژیان لە گەڵ ڕادیۆی ئەو ڕژێمە داوای ئەوەیانکردووە کە سوپاکەیان مەرجەکانی حەماس بۆ ئازادکردنی دیلەکان قبووڵ بکات.
ئەوان بە ئاماژە بە بەیاننامەکەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە مسۆگەرنەبوونی ئامانجەکانی شەڕی غەززە، ئەو پرسیارەیان کردووە کە بۆ بەرپرسانی کابینەکەی نتانیاهۆ پێداگری لە سەر بەردەوامی ئەم شەڕە دەکەن؟
بنەماڵەی دیلەکانی زایۆنیست ڕایانگەیاندووە کە کاتێک سوپای ئەو ڕژێمە شکستی هێناوە، باسکردن لە سەرکەوتن مانایەکی نییە و دەبێت لە پێناو ئازادکردنی دیلەکان مەرجەکانی حەماس قبووڵ بکرێت.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە کابینەی نتانیاهۆ هەوڵی کوشتنی یەحیا سنوار سەرۆکی حەماس لە غەززە دەدات و بەرامبەر بە نتانیاهۆ ڕایانگەیاندووە کە 136 کەس لە زیندانەکانی حەماسدان لە بەر ئەوەی کە ئەم ئامانجە مسۆگەر نەکراوە./.