بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیایەکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە نەک تەنیا ئامانجی لەناوبردنی حەماس مسۆگەر نەبووە، بەڵکوو ئەو بزوتنەوەیە بە پێی پێویست کەرەستە و چەک و تەقەمەنی هەیە و دەتوانێت بۆ ماوەی چەندین مانگ لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام بێت.
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئیسرائیل بە پێی خەمڵاندنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، لە سەدا 20 تا 30 ی ئەندامانی حەماسیان لە ناو بردووە کە وەها ڕێژەیەک ئامانجەکانی تەل ئەبیبی بۆ لەناوبردنی حەماس بە تەواوی مسۆگەر نەکردووە و پیشاندەری خۆڕاگریی ئەو بزوتنەوەیە لە بەرامبەر چەندین مانگ هێرشی چڕی ئیسرائیل کە کەرتی غەززە کردووەتە وێرانەیەکی تەواو.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەرپرسانی ئیسرائیلی دانیان بەوەدا ناوە کە سەرەڕای هێرشی چڕی ئاسمانی و وشکانی لە غەززە، تەل ئەبیب بە ئامانجی لەناوبردنی حەماس نەگەیشتووە.
شرۆڤەکارانی سەربازی دەڵێن کە ئەندامانی حەماس لە گەڵ تەکتیکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاهاتوون و لە گرووپە بچووکەکاندا چالاکی دەکەم و خۆیان لە نێو غەززەدا حەشار داوە و ناوە ناوە زیان بە هێزەکانی ئەو ڕژێمە دەگەێنن.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە سەرەڕای ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ژێر گوشارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەزاران کەس لە هێزەکانی خۆیی لە غەززە کشاندووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی سەربازی دەڵێن کە شەڕی غەززە ڕەنگە چەندین مانگی دیکە بەردەوام بێت.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە بەردەوامی و مانەوەی حەماس ئەو پرسیارەی بۆ بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی هێناوەتە پێشەوە کە ئایا دەتوانن بە ئامانجەکەی خۆیان واتە لەناوچوونی حەماس بگەن؟
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە کە هێمایەکی دیکەی خۆڕاگری و مانەوەی حەماس لە باکوری غەززە بەدی دەکرێت کە سەرەڕای وێرانبوونی بەشێکی گەورەی ئەم شارە، بەڵام بەرپرسانی زایۆنیست و هەندێک لە فەڵەستینییەکانیش ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە کە حەماس بەردەوام گرووپێک لە هێزەکانی پۆلیس و هێزەکانی یەدەکی خۆیی لە شەقامەکانی غەززەدا جێگیر کردووە بۆ گەشتکردن و ئەمەش بەهێزبوونی ئەو بزوتنەوەیە دەسەلمێنێت.
لەم ماوەیەدا حەماس کۆمەڵە مووشەکێکی لە ناوەڕاستی غەززەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کرد و ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە یەک ڕۆژ پێش ئەوە ڕژێمی زایۆنیستی لەو ناوچەیەدا ئۆپەراسیۆنێکی کردبوو. هەڵمەتەکەی حەماس نیگەرانیی خستووەتە دڵی زایۆنیستەکان کە حەماس بە ئاسانی لەو ناوچانەی کە لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵ نەکراوە، جێگیر دەبێت./.