بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسی کاروباری ئەمنیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق جەختی لە سەر بەردەوامی هێرشەکانی ئەم گرووپە بۆ سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کردەوە.
ئەبوعەلی عەسکەری ڕایگەیاند کە خۆڕاگریی ئیسلامی لە لێدانی پێگەی دوژمنان تا مسۆگەرکردنی ئامانجەکان بەردەوام دەبێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، وتی: هۆی برینداربوونی کەسێک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق، مووشەکی پاتریۆتی ئەمریکا بووە و ئەوانەی کە خۆیان بە کەسێکی نیشتمانی دەزانن دەبێت ئەمە ئیدانە بکەن.
ئەبوعەلی عەسکەری وتی: بە هێزێکی زیاترەوە وەڵامی ئەمریکییەکان دەدەینەوە./.