بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە شەهیدکردنی 5 ڕاوێژکاری سەربازیی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە سوریا، وتی: ئامانجی کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی شەڕی غەززەدا تووشی چەندین شکستی گەورە و ستراتیژی بووە و لە گەیشتن بە ئامانجەکانی لە پاش دەستپێکردنی هێرشی وشکانی بە هەمان شێوە شکستی هێناوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت لە ڕێگای هێرشە تیرۆریستییەکانەوە ڕای گشتی ناوخۆیی و دەرەکی لەو هەموو شکستە بەلاڕێدا ببات./.