بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی میدل ئیست ئای لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە سعوودیە پاش دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران، ڕۆڵێکی نوێ وەک نێوەندگێڕی ئەم وڵاتە و ئەمریکا دەگێڕێت.
لە ڕاپۆرتێکی میدل ئیست ئایدا هاتووە کە ئەو ڕۆڵەی سعوودیە لە مانگی تشرینی دووەم و لە کاتی سەردانەکەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ ڕیاز بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی دەستیپێکردووە.
سەرچاوەیەکی دیکە ڕایگەیاندووە کە سعوودیە لە گەڵ وڵاتانی عۆمان، قەتەر و سویسرا وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا ڕۆڵ دەگێڕێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە سعوودیە هەوڵ دەدات بە هۆی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران و ئەمریکا ڕێگری لە ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی ناوچەکە بکات.
ڕاشیگەیاندووە کە تاران لە سەر کۆنتڕۆڵنەکردنی شەڕی غەززە هۆشداریی داوەتە واشنتن./.