بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەواڵی شەهیدبوونی 4 ڕاوێژکاری سەربازیی لە دیمەشق ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی سوپای پاسداراندا هاتووە کە جارێکی دیکە ڕژێمی دڕندە و تاوانباری زایۆنیستی دەسدرێژیی کردووەتە سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا و لە ئاکامی هێرشێکی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژێمە داگیرکارەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی سوریا و 4 کەس لە ڕاوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید بوون./.