بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی هەینی 19 ی کانوونی دووەمی 2024 لە سەد و پێنجەمین ڕۆژی شەڕی غەززە و لە درێژەی سانسۆرکردنی بەردەوامی زیانە مادی و مرۆییەکانی ئەم شەڕە، هەواڵی کوژرانی ئەندامێک و برینداربوونی 22 ئەندامی دیکەی خۆیی ڕاگەیاند.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە پلەدارێک بە ناوی ئوری جربی لە یەکەی گەفعاتی ڕۆژی چوارشەممە لە باشوری غەززە بریندار کراوە و ئەمڕۆ هەینی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هیچ ئاماژەیەکی سەبارەت بەو شەڕە نەداوە کە چۆن بووەتە هۆکاری کوژران و برینداربوونی 23 کەس لە ئەندامەکانی.
بە پێی ڕاگەیاندنی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە تا ئێستا 530 کەس لەو هێزانە کوژراون.
ئامارەکەش لە کاتێکدایە کە هیچ میدیایەک مافی ئەوەی نییە سەردانی نەخۆشخانەکان بکات و زانیاری لە سەر کوژراو و بریندارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بڵاو بکاتەوە و ئەوەی بڵاو دەبێتەوە لە لایەن سوپای ئەو ڕژێمەوە دەدرێتە میدیاکان./.