بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەمەنییەکان لە کۆتایی خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ هەینی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە بەئامانجگرتنی گەلی یەمەن لە لایەن ئەمریکاوە لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە و ئەمەش کاریگەریی لە سەر هەڵوێستی نیشتمانی ئێمە بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستین نابێت.
یەمەنییەکان داوایان لە گەلان و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کردووە تا کۆتایی بە ترس و بێدەنگی وڵاتانی هاودەستی ڕژێمی زایۆنیستی بێنن و هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵا و بەرهەمەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و کۆمپانیاکانی سەر بەوان بەرفراوانتر بکەن./.