بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ هەینی 19 ی کانوونی دووەمی 2023 ڕایگەیاند کە درۆنێکی ئەمریکیی لە پارێزگای دیالە (ڕۆژهەڵاتی عێراق) خستووەتە خوارەوە.
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە ئەو درۆنە سیخوڕییەی ئەمریکا هەرێمی ئاسمانیی ئەم وڵاتەی بەزاندوووە و بەم هۆیەوە لە لایەن گرووپەکانی خۆڕاگرییەوە خراوەتە خوارەوە.
خۆڕاگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بە چەکی گونجاو، درۆنێکی جۆری MQ9 ی ئەمریکی لە پارێزگای دیالە خراوەتە خوارەوە.
درۆنەکە لە بنکەی سەربازی عەلی سالم لە کوێت جوڵەی پێکراوە و لە ئاسمانی عێراق خرایە خوارەوە./.