بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بەتیرۆریست ناساندنی ئەنساروڵڵای یەمەنی لە لایەن ئەمریکاوە ئیدانە کرد و بە بڕیارێکی هەڵە و زاڵمانە ناوی بردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بەتیرۆریست ناساندنی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پیشاندەری پشتیوانی ئەو وڵاتەیە لە تیرۆریزمی زایۆنیستی.
حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە جێی سەرسوڕمانە ئەمریکا بە هۆی ڕژێمی زایۆنیستییەوە هێرش دەکاتە سەر گەل و خاکی یەمەن و ئەوەش کە دەسدرێژی کراوەتە سەری، دەخرێتە لیستی تیرۆرەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم بڕیارەی ئەمریکا پیشاندەری کەلتوری تاوانبارانە و زاڵبوونی زاڵمانەیە بە سەر جیهاندا و بڕیارەکە بە دڵنیاییەوە کاریگەری لە سەر ئیرادەی بەهێزی گەلی یەمەن دانانێت و تا کۆتایی هێنان بە کوشتاری گەلی فەڵەستین لە لایەن زایۆنیستەکانەوە خەباتی ئەوان درێژەی دەبێت./.