بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش بەئامانجگرتنی چەند بنکەیەکی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە هەولێر، بەرپرسانی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە ئەو شوێنانە هێرشیان کراوەتە سەر، هیچ پەیوەندییەکیان بە دەزگای هەواڵگری مۆسادەوە نەبووە.
حەیدەر بەرزنجی پەیامنێری عێراقی بە کەناڵی دیجلەی ڕاگەیاندووە کە سەرەتا هەر هێرشێک بۆ سەر عێراق ئیدانە دەکرێت و ڕەتدەکرێتەوە بەڵام ئێران دەڵێت کە لە هەولێرەوە بنکە و بارەگای سەر بە مۆساد هەیە و بووەتە هەڕەشەیەک لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حکومەتی بەغدا لە ڕووی ئەمنی و هەواڵگرییەوە هیچ بە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەت هەولێردا زاڵ نییە کە بتوانێت لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی ڕەتبکاتەوە.
حەیدەر بەرزنجی ڕایگەیاندووە کە قاسم ئەعرەجی لە سەردانیکردنی ماڵەکەی پێشڕەو دزەییدا بوونی بنکەی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستیی ڕەتکردووەتەوە، ئەو تەنیا ماڵە ڕووخاوەیەکی بینیوە. ئایا بنکەی مۆساد ڕێکلامی بۆ دەکرێت و لە سەر دار و دیوارەکەی دەنووسن کە ئەمە شوێنی مۆسادە؟ بۆ ڕەتکردنەوەی لێدوانی ئێرانییەکان دەبێت زانیاری هەبێت کە حکومەتی عێراق ئەمەی نییە.
ئەو پەیامنێرە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە پرسیاری گرنگ ئەوەیە بۆ پێشڕەو دزەیی کراوەتە ئامانج. سەدان چالاکوان و سەرمایەداری کورد و عێراقی لەم وڵاتەدا چالاکی دەکەن، بۆ دەبێت ئەو کەسە و ماڵەکەی بکرێنە ئامانج، بۆ ئەم هێرشە لە سلێمانی ڕوو نادات؟/.