بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر ئیبراهیم سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕەخنەی لە سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر شەڕی غەززە گرت و ڕایگەیاند کە بێدەنگی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانییان لەو ڕژێمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئیدانەی تاوانەکانی زایۆنیستەکانیان لە غەززە و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات درێژەی زیاتر لە 7 دەیە تاوان و زوڵمە لە دژی فەڵەستینییەکان و ڕەگ و ڕیشەی دوژمنایەتی زایۆنیستەکان لە بەرامبەر فەڵەستینییەکان بۆ تێڕوانینی ڕەگەزپەرستانەی سەرکردەکانی ئەو ڕژێمە دەگەڕێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا پشتیوانی وڵاتەکەیی بۆ سکاڵاکەی ئەفریقای باشور لە دادگای نێودەوڵەتی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند./.