بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی موئەید سەرۆکی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی عێراق، قەدەغەبوونی بەکارهێنانی ناوی ئیسرائیلی لە میدیاکانی ئەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.
بە پێی بەڵگەیەک کە لە میدیاکانی عێراقدا بڵاو بووەتەوە و بەرواری 21 ی کانوونی یەکەمی 2023 ی لە سەرە، موئەید جەختیکردووەتەوە بە هۆی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها یاسای بە تاوان ناساندنی هەر پەیوەندییەک لە گەڵ ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، بەکارهێنانی ناوی ئیسرائیل قەدەغەیە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە ناوهینانی ئیسرائیل بە واتای بەفەرمی ناسین و ستایشکردنی ئەو ڕژێمەیە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە جێی ئیسرائیل دەبێت ناوی ڕژێمی زایۆنیستی بەکار بهێندرێت./.