بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان ئەمڕۆ سێ شەممە جەختیکردەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە شەڕی دژ بە غەززە ناوچەکەی ڕوبەڕوی مەترسی کردووەتەوە.
ناوبراو لە میانەی بەشداریی لە کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس وتی کە دەبێت ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور کەمبکرێتەوە و ئێمە سەبارەت بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە نیگەرانین.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە هەوڵی جیدیی هەبێت.
بن فەرحان وتی کە ئاڵۆزییەکانی دەریای سوور پەیوەندی بە شەڕی غەززەوە هەیە و بەردەوامی ئێش و ئازارەکانی خەڵکی غەززە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچەکە و هەنگاوی گرنگ بۆ ئاشتی، ڕاگەیاندنی ئاگربەستە لە غەززە کە دەبێت سەرجەم لایەنەکان جێبەجێی بکەن./.