بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئەمیر عەلی حاجیزادە ڕایگەیاند کە بە نزای گەلی بەشەرەفی ئێران، تۆڵە لە تاوانباران کرایەوە.
ناوبراو وتی: هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە باشوری وڵاتەوە، واتە لە مەودای 1300 کیلۆمەترییەوە، یەکێک لە گرنگترین بنکە تیرۆریستییەکانی داعشیان لە ئیدلبی سوریا کردە ئامانج، وەک تۆڵەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: هێزەکانی سوپای پاسداران هاوکات گرووپێکی دیکەی داعشیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فۆرات کردە ئامانج و ژمارەیەک لە تیرۆریستان لەو هەڵمەتەدا کوژران.
ڕاشیگەیاند کە وەک وەڵامێک بۆ تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا بە 11 مووشەکی بالستی بنکەکانی ئەوانمان کردە ئامانج./.