بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ” بۆ ئاگاداری گەلی بەشەرەفی ئێرانی ئیسلامی ڕایدەگەێنین کە بە پشت بەستن بە یارمەتییەکانی خودای گەورە و لە وەڵامی تاوانە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی، بنکەی سیخوڕی و شوێنی گردبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە دژبەرەکانی وڵات لە چەندین بەشی ناوچەکە ئەمشەو (دووشەممە 15 ی کانوونی دووەمی 2024) بە مووشەکی بالستیی سوپا کرانە ئامانج و تێکدران “.
وردەکاری ئەم ئۆپەراسیۆنە دواتر بڵاو دەکرێتەوە./.