بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنەوە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەنساروڵڵا کەشتییەکیان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج کە سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی بووە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکە هیچ گرنگییەکی بە هۆشداریی هێزەکانی یەمەن نەداوە و بەم هۆیەوە کراوەتە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوە فەرمییەکانی یەمەن هەواڵی هێرشەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە. ڕۆژی دووشەممە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕایگەیاند کە یەمەنییەکان بە مووشەکی کرۆز هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە دەریای سوور و بانگەشەی ئەوەشیکردووە کە مووشەکەکە تێکشکێندراوە، هەواڵێک کە تا ئێستا لە لایەن بەرپرسانی یەمەنەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە./.