بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانیارییە تەندرووستییەکان و لێدوانی پزیشکانی پسپۆڕ ئەوەی پیشانداوە کە خەوتنی کەمتر لە 6 کاتژمێر زیانێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، لەوانەش:
پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.
زیادبوونی قەڵەوی.
ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاد دەکات.
بەرزکردنەوەی چەوری سیانی.
ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات.
پزیشکان ڕێنمایی ئەوە دەدەن کە لە شەو و ڕۆژێکدا 7 بۆ 9 کاتژمێر خەوتن هەبێت بۆ ئەوەی کە جەستە ئەرکە گرنگەکانی جێبەجێ بکات./.