بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سنورە هاوبەشەکانی ئێران و تورکیا کە تا ئێستا لە ڕێگای هێڵی ئاسن و وشکانییەوە پێکەوە بەسترابوو، ئەمجارە لە ڕێگای کارەباوە بەسراوەتەوە و بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای تەوانیری ئێرانی، پاش کۆتایی تاقیکردنەوەی سیستەمەکانی کارەبا، ژێرخانی پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی کارەبای نێوان هەر دوو وڵات ئامادە کراوە.
لە ئێستادا تۆڕی کارەبای ئێران لە ڕێگای بۆلگاریا و یۆنانەوە بە ئەورووپاوە بەستراوەتەوە.
بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی وزەی ئێران ڕایگەیاندووە کە جیاوازی کاتژمێرەکان، ڕۆژانی کار و پشوو لە ئێران و تورکیا وایکردووە کە هەر دوو وڵات پێویستییەکی جیاوازیان بە وزەی کارەبا هەبێت.
موجتەبا ئەکبەری ڕایگەیاندووە کە ئێران لە وەرزی گەرمادا کارەبا لە تورکیاوە هاوردە دەکات و لەو وەرزەکاندا هەناردەی ئەو وڵاتەی دەکاتەوە.
پێکەوەبەستنەوەی کارەبای ئێران و تورکیا تەنیا پرۆژەی ژێرخانیی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ نییە و لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەم پرۆژەیە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەدا 30 گەشەی کردووە./.