بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی و پزیشکان چەند ئامۆژگارییەکیان بۆ پاراستنی سییەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:
هەناسەدانی قوڵ یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندرووستی سییەکان بە گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر بۆ جەستە. ئەنجامدانی ئەمەش سییەکان بەهێز دەکات و بۆری هەناسەدان پاک دەکاتەوە، هەر بۆیە گرژییەکان کەم دەبێتەوە و وزەی جەستە زیاد دەکات.
بەکارهێنانی ڕووەکی ئۆریگانۆ. دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆربەجۆر کە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدات و ئەوان لە هەوکردن دەپارێزێت.
شیرەمەنییەکان یارمەتیدەرن لە پاککردنەوەی ژەهری سییەکان و بە خواردنیان هەستیاری و خورانی سییەکان ناهێڵێت.
زەنجەفیڵ ڕۆیشتنی خوێن بۆ سییەکان باشتر دەکات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکاتەوە.
خواردنی تەندرووست یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندرووستی سییەکان.
دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنی مادە کحولییەکان.
گرنگیدان بە وەرزشکردن./.