بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆره ئەنجلینا ڤۆدۆلازکایا، پسپۆڕی خۆراک و پسپۆڕی هەناوی ڕووسی، له لێدوانێكی تایبه‌ت به Gazeta.Ru-ی وتویه‌تی: کاتێک تیشکی سەروو بنەوشەیی بەشی پێویست ناگاته سه‌ر زه‌وی و به‌ر جه‌سته ناكه‌وێت، پێست ده‌وه‌ستێت لە بەرهەمهێنانی ڤیتامین D3، کە له ئه‌نجامی میتابۆلیزمی چەوری ژێر پێست دروست ده‌بێت و یارمەتی مانه‌وه‌ی کێشی ته‌ندروست ده‌دات و ئه‌م ڤیتامینه سوودی هه‌یه بۆ پێست و قژ و نینۆک.
له‌م بابه‌ته‌دا ئەم پزیشکە کۆمەڵێک بەرهەمی خۆراکی دەستنیشانکردوه کە یارمه‌تی به‌هێزكردنی تەندروستی و باشكردنی باری دەروونی مرۆڤ دەکەن تەنانەت لە وەرزی سەرماشدا.
ئەو دەڵێت: سەوزە باشترین و سەرەکیترین سه‌رچاوه‌ی ڕیشاڵی خۆراکییە، بەهۆیەوە کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا ده‌كرێته ده‌ره‌وه و کارەکانی کۆئەندامی هەرس باشتر دەبن، یەکێک لەو سەوزانە سپێناغە کە سەرچاوەی ڤیتامین C یه، هەروەها سپێناغ بێتا كارۆتین ی تیادایه دژە ئۆکسێنەرێكی به‌هێزه، یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدەن له‌گه‌ڵ ڤیتامین C.
ئه‌م پسپۆڕه دەشڵێت: ته‌نها سپێناغ نییه كه به‌سووده بۆ به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵیدا سیر تایبەتمەندی بەهێزی دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریای هەیە، سیر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش، هەروەها زەنجەبیل دەتوانرێت بخرێتە ناو چا یان لە ئامادەکردنی خواردنی جۆراوجۆردا بەکاربهێنرێت، و تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هه‌یه‌و ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت، هاوكات مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەپارێزێت، جگە لەوەش سوودی هەیە بۆ مێشک، چونکە یادەوەری و تەرکیز باشتر دەکات، هەروەها ڕێگره لە توشبوون به‌نەخۆشی زەهایمەر.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوە دەکات، بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی کە پێویستن بۆ باشترکردنی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش لە وەرزی زستاندا، پێویستە ئەم بەرهەمانە وەک پێکهاتەی خۆراکی جۆراوجۆر و هاوسەنگ بخورێت.
دکتۆره ئەنجلینا ده‌شڵێت: بۆ باشترکردنی تەندروستی و بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش لە وەرزی زستاندا باشتر وایه هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی کە پێویستن وەک پێکهاتەی خۆراکی جۆراوجۆر و هاوسەنگ بخورێت./.