بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی قەحوم لە وتووێژێکدا هۆشداریی دایە ئەمریکییەکان و وتی: جموجوڵەکان و هێرشەکانی ئەمریکا ڕوبەڕوی شکست دەکرێتەوە و یەمەنییەکان بە هەموو هێزێکەوە ڕوبەڕوی ئەو وڵاتە دەبنەوە.
ناوبراو وتی: پاش ئەم هێرشانە یەمەن دەبێتە گۆڕستانی ئەمریکییەکان و بە شکست و سەرشۆڕی لە ناوچەکە دەکرێنە دەرەوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: گەل و سەرکردایەتی و هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ شەڕی ڕاستەوخۆ و هەمەلایەنەی شەیتانی گەورە و بەرگری لە فەڵەستین و گەلە زەڵملێکراوەکەی لە ئامادەیی تەواودان.
ناوبراو وتی: ئەمریکا و بەریتانیا بە هێرشەکەی سەر یەمەن هەڵەیەکی ستراتیژییان کردووە و دەبێت ئامادەی وەڵامی گەورەی ئێمە بن و تەنیا لەم هێرشە پەشیمان دەبنەوە و باجێکی گەورەش بە بۆنەی هەڵە گەورەکەیان دەدەن.
عەلی قەحوم وتی: گەل و سەرکردایەتی و هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئامادەن و لە گۆڕەپانەکەدان و دەست لە سەر چەکن و ئەم شەڕەش تا سەرکەوتن درێژەی دەبێت و وەڵامی هەر هێرش و دەسدرێژییەک دەدرێتەوە و ئەم وەڵامەش لێرە بە دوا بەهێزتر دەبێت.
ناوبراو وتی: هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا کاریگەری لە سەر یەمەن نابێت و شتێکی نوێ نییە و هەمان ئەو شوێنانەی پێشتر بۆردومان کراون دیسانەوە کراونەتەوە ئامانج، بەڵام هێرشەکە بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و پێشێلکردنی سەروەری یەمەنە و پیشاندەری ڕواڵەتی تاوانبارانەی ئەمریکایە لە سەر ئاستی جیهان.
قەحوم وتی: هێرشەکەی یەمەن بۆ هەڵوێستی بەهێزی نیشتمانیی گەل و سەرکردایەتی ئەم وڵاتە لە بەرگریکردنی فەڵەستین و هەروەها چالاکییە گەورە و ستراتیژییەکانی دەریای سوور دەگەڕێتەوە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵا وتی: هێرشی سەر کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی یان ئەو کەشتییانەی کە ئامانجیان بەندەرەکانی ئەو ڕژێمەیە، لە دەریای سوور بەردەوام دەبێت، بە واتایەکی دیکە تا ڕاگرتنی شەڕ و گەمارۆی سەر غەززە ئەم هێرشانە دەکرێت و یەمەن شانازی بەوە دەکات کە تا سەرکەوتنی کۆتایی و لەناوچوونی زایۆنیستەکان لە گەڵ فەڵەستین دەمێنێتەوە.
وتیشی کە ئەمریکا بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی، یاسای نێودەوڵەتیی بەردەوام پێشێلکردووە و ئەوەی سەلماندووە کە شەڕی ڕاستەقینە و دایکی تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە./.