بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەمان ڕایگەیاندووە کە عێراق لە ساڵی 2023 پلەی سێهەمی هاوردەی لە پیشەسازییەکانی ئەردەن هەبووە.
هەناردەی ژووری بازرگانی ئەمان لە ساڵی 2023 زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی جیهان بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەناردەی ئەو ژوورە لە ساڵی 2022 زیاتر لە 10 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووە و نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2023 دابەزینی هەبووە.
زۆرترین ڕێژەی هەناردەی ژووری بازرگانی ئەمان بۆ وڵاتانی هیندستان، ئەمریکا، عێراق و سعوودیە بووە.
هەناردەی پیشەسازییەکانی ئەردەن بۆ عێراق لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی لە سەدا 22 بەرزبوونەوەی هەبووە و گەیشتە 123 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار./.