بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2024 ی ڕژێمی زایۆنیستی پیشان دەدات کە کورتهێنانی بودجە دەگاتە لە سەدا 6.6 و هۆکارەکەشی بۆ تێچووە ئابوری و داراییەکانی شەڕی غەززە دەگەڕێتەوە.
بە پێی ئەو ڕەشنووسە، شەڕی غەززە گەشەی ئابوری ڕژێمی زایۆنیستیی لە سەدا 1.1 دابەزاندووە.
وەزیرانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێی پرۆژەی هەموارکراوی یاسای بودجەیان کرد کە بۆ دابینکردنی تێچووە داراییەکانی شەڕی غەززەیە و بڕیارە دەنگی کۆتایی لە سەر بدرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دابینکردنی تێچووە داراییەکانی شەڕی غەززە، بە پێشبینی ئەوەی کە شەڕەکە لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵ بە کۆتایی دەگات، زیاتر لە 40 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە./.