بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، خەزانەداری ئەمریکا پشتڕاستی کردۆتەوە، کورتهێنانی بودجەی دەوڵەتی فیدراڵی ئەو وڵاتە لە سێ مانگەی ساڵی نۆی دارایدا بەهۆی هەڵکشانی تێچووەکان و دابەزینی داهاتەکان بۆ نیو ترلیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
ئەو زانیاریانە پیشان ئەدات کە تەنیا لە مانگی سێپتەمبێردا، کورتهێنانی بودجەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە گشتی بۆ 129 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە کە نزیکەی 44 ملیارد دۆلار یان بە واتایەکی دیکە 52لەسەد زیاترە لە ساڵی ڕابردوو.
لە ماوەی سێ مانگەی یەکەمی ساڵی دارایی 2024، کە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەری 2023 دەستپێدەکات، کورتهێنانی بودجەی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان 89 ملیارد دۆلار یان 21لەسەد بەرز بووەتەوە و لە ڕێژەی 421 ملیارد دۆلاری کاتی هاوشێوەی ساڵی پێشوو بۆ ڕێژەی 510 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە.