بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا حەجەر ڕایگەیاند: ئەمریکا بەردەوام پشتیوانی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و لە گەڵ ئەم ڕژێمە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، ئەمریکا بووەتە هاندەری زیاتربوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو کۆمەڵکوژییەی لە غەززە دەبینرێت و وێڕای دژایەتیکردنی بڕیارەکەی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کێشەی خستووەتە بەردەوام ئەم ڕێکخراوە.
حەجەر وتی: یەمەن ئاگاداری خاڵە لاوازەکانی ئەمریکایە کە بنکە سەربازییەکانی بە هەزاران هێزی سەربازییەوە کەتووەتە وڵاتانی ناوچەکە، لە لایەکی دیکەوە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب بە ڕێڕەوێکی گرنگی بازرگانی و نەوتی دادەنرێن و ئەمریکا دەزانێت یەمەن بۆ لێدانی سەرچاوە نەوتییەکانی وڵاتانی لایەنگری ئەم هێرش و دەسدرێژییانە چ توانایەکی هەیە./.