بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم ئەلعۆبەیدی لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە دوژمن بە چەندین جار دەسدرێژیی کردووە و ئەمەش پێشێلکردنی دەسەڵات و سەروەری یەمەنە و دەبێت وەڵامی خۆی وەربگرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سوپا، هێزی دەریایی، یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکیی یەمەن کارتی بەهێزی زۆریان بە دەستەوەیە و لەو ڕێگاشەوە وەڵامێکی بەهێز و کاریگەری دەسدرێژییەکانی ئەو دوو وڵاتە دەدەنەوە.
وتیشی کە یەمەنییەکان بەهێزترین چەکیان هەیە و دەتوانن لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی دەسدرێژییەکانی دوژمنان بدەنەوە./.