بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەمەنییەکان لە سەنعای پایتەخت و ناوچەکانی دیکە ڕایانگەیاند کە ” هەڵوێستمان ڕوون و ئاشکرایە، بێدەنگ نابین، ڕاناگیرێین، وەڵامی دوژمن دەدەینەوە، پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین لە غەززە دەکەین و ئەم هێرشانە نابێتە هۆی دوورکەوتنەوەی ئێمە لەوان “.
بەرپرسانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن و هەروەها سەرکردە سیاسییەکانی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە وەڵامێکی قورسی ئەمریکا و بەریتانیا دەدەنەوە و ئەو دوو وڵاتە دەبێت باجی هێرشەکانی ئەمڕۆ بدەنەوە.
وەک پشتیوانییەک بۆ بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا، خەڵکی یەمەن لە سەنعای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکە ڕژانە سەر شەقام و دووپاتیان لەوە کردەوە کە درێژە بە دوژمنایەتی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەدەن./.