بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگری یەمەن هۆشداریی دایە ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی کە یەمەن ئامادەی خۆڕاگری و وەڵامدانەوەیە لە بەرامبەر دوژمنان و لە دەریای سوور هێزی باڵادەستە.
عاتفی وتی: هەرچی شەڕی غەززە درێژەی هەبێت سوپرایزی زیاترمان بۆ دوژمنان دەبێت، ئەوەش کاتەکەی لە لایەن سەید بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵاوە دیاری دەکرێت.
وەزیری بەرگری یەمەن وتی: بەوانەی کە لە دەریا و دوورگە و تەواوی جوگرافیای یەمەندان دەڵێین کە قۆناغی قەیومی، هەژموونی و ملکەچبوون لە گۆڕ نراوە و چیدی ئەو قۆناغە ناگەڕێتەوە و لە ئێستادا یەمەنێکی نوێ بە دەسەڵات و ئیرادەی تەواو هاتووەتە گۆڕەپانەکەوە و خاوەنی بڕیاری نیشتمانییە.
محەممەد ناسر عاتفی هۆشداریی دایە ئەمریکا و بەریتانیا و وتی: لە ناوچەکە بچنە دەرەوە و پاساو بۆ داگیرکاری خۆتان نەهێننەوە، دەستمان لە سەر چەکە و ئیرادەمان بەهێزتر لە پۆڵایە.
وتیشی کە بەردەوام هۆشداریمان داوە کە دەریای سوور بۆ دوژمنی زایۆنیستی قەدەغە کراوە و بەردەوام کەشتییەکانی ئەو ڕژێمە و ئەو کەشتییانەش دەچنە بەندەرەکانی، دەکرێنە ئامانج./.