بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی دەسدرێژییەکەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، ستایشی هەڵوێستی بوێرانەی گەل و حکومەتی ئەم وڵاتەی بۆ پشتیوانیکردنی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین کرد و سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئەم هێرشەش بە توندی هۆشدارییدا.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە ئێمە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە دژی یەمەن بە توندی ئیدانە دەکەین و بە تاوان و دەسدرێژییەکی ئاشکرای سەر دەسەڵات و سەروەری ئەم وڵاتەی دەزانین.
حەماس ڕایگەیاندووە کە ئەم دەسدرێژییە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و لە پێناو پاراستن و پشتیوانی زیاتر لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکرێت./.