بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەنگلادیش و دەستپێکردنی خولێکی نوێی سەرۆک وەزیرانیی ئەو وڵاتەی لە شێخ حەسینە واجد کرد و وتی: دڵنیام بە پێی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات و خاڵە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکان، ئێران و بەنگلادیش وەک دوو وڵاتی گرنگی جیهان ئیسلام دەتوانن پەرە بە هاوکارییەکانیان لە پێناو بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بدەن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی هەروەها بە وەبیرهێنانەوەی چاوپێکەوتنی هەر دوو لا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی برێکس لە ئەفریقای باشور، جەختی لە سەر ئیرادەی بەهێزبوون و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران – داکا کردووەتەوە./.